کوردپرێس:
عەلی حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی راگەیاند، كە لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەراندا كار دەكەن، لە پێناو دروستكردنی ئاراستەیێكی كوردستانی، كە "ئەوەش ئامانجی پارتییە".
لەبارەی چۆنییەتیی دابەشكردنی پۆستەكانی حكوومەتی نوێی عێراقەوە عەلی حسێن دەڵێت، "بەپێی سەنگ و پشك دەبێت، كە چەند كورسی لە ئەنجومەنی نوێنەراندا هەیە، مەبەستی پارتیش پۆست نییە، ئەوەندەی گرنگە لامان چۆن دەتوانین لە ڕێی ئەو پۆستانەوە خزمەت بكەین، لەویش گرنگتر، چاومان لەوەیە كە سەرۆكی حكوومەتی داهاتوو، تا چەند بە پێی دەستوور مافە دەستوورییەكانی كورد جێبەجێ دەكات."
Your Comment