کوردپرێس:
نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێم لەتاران ڕایگەیاندوە، "لە هەرێمی کوردستان نرخ گران دەکرێت بەهەمان شێوەی ئێران، بەبیانووی ئەوەی نرخ لە ئێران گران بووە، لەکاتێکدا ڕاستە بەدراوی تمەن نرخی کەلوپەلەکان زیادیان کردوە، بەڵام هەر ئەو کاڵا و بابەتەی پێشتر بەدۆلارێک دەکڕدرا لەئێران ئێستا نیو دۆلاری پێویستە".
نوێنەرەکەی هەرێم هەر لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەشڵێت: "بۆ نموونە ئەگەر لەڕابردوودا تێچوی تۆنێک برنج 100 هەزار تمەن بووبێت، ئێستا بۆتە دوو سەد هەزار، بەڵام بەدیناری عیراقی یان بەدۆلار نرخەکەی هەرزانترە هەر ئەو برنجە پێشتر بەدۆلارێک بوو، ئێستا بەنیو دۆلارە".
نازم دەباغ پەیامێک ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت:"پەیامم بۆ حکوومەتی هەرێم ئەوەیە، کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بۆ جێگیرکردن و دیاریکردنی نرخەکان ڕابسپێرێت، تا ئەو بازرگانە چاوچنۆکانەی بەبێ هۆکار پارەی زیاد لە هاووڵاتییان وەردەگرن سزا بدرێن".
Your Comment