چاوش ئۆغڵۆ: تۆماری دەنگیی دۆسیەی خاشقچی بە هیچ وڵاتێک نەدراوە

بەشی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ دۆسیه‌ى كوشتنى خاشقچى بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرا ده‌كه‌ن و ره‌تیشی ده‌كاته‌وه‌ تۆمارى ده‌نگى كوشتنه‌كه‌یان به‌ هیچ وڵاتێك دابێت.

کوردپرێس:

مه‌ولوود چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ى خاشقچى وتى: "ئه‌و ئه‌نجامانه‌ بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرا ده‌كه‌ین كه‌ ده‌رده‌كه‌ون. هاوبه‌شی­پێكردنی هه‌ر جۆره‌ زانیارییێک له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا له‌ ئارادا نییه‌".

چاوش ئۆغڵو ره‌تی كرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی تۆماری ده‌نگی له‌وباره‌یه‌وه‌ دابێته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ و وتى"پێدانی هیچ تۆمارێكی ده‌نگی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ پۆمپیۆ یان به‌ هه‌ر كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌مه‌ریكی، جێگه‌ی باس نییه‌".

تەلەڤزیۆنی ئەی بی سی بە پشتبەستن بە كاربەدەستێكی توركیا لە هەواڵێكدا بڵاوی كردەوە، بانگەشەی ئەوە كراوە لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ ئەنقەرە رۆژی چوارشەممە، كاربەدەستانی توركیا تۆماری دەنگی پەیوەست بە كوژرانی خاشقچییان بۆ پۆمپیۆ لێداوە و زانیارییان سەبارەت بە ئاشكراكردنی دەنگەكانی نێو تۆمارە دەنگییەكەش داوەتە ناوبراو.

لەوبارەیەشەوە هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریكا، راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە"مایك پۆمپیۆ، نە گوێی لە تۆمارێكی دەنگی سەبارەت بە دیارنەمانی خاشقچی گرتووە و نە زانیاریی سەبارەت بە ئاشكراكردنی دەنگەكانی نێو تۆمارە دەنگییەكە بینیوە".

*لە ماڵپەڕی خەندان وەرگیراوە

News Code 38901

Your Comment

You are replying to: .
captcha