پەرلەمانتارێکی هەدەپە: پێدەچێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت

بەشی تورکیا- ئایهان بیلگەن، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، پێش ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە بارەی دەمیرتاش بڕیار بدات، لەوانەیە بیر لە ئازادکردنی بکەنەوە.

کوردپرێس:

ئایهان بیلگەن لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەبارەی رەوشی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند، چاوەڕوانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپان و لەوانەیە بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش بدات.

بیلگەن ئاماژەی بەوەش کرد "چاوەڕوانی ئەوەین مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیارێکی ئەرێنی بدات. بەڵام لەوانەیە پێش بڕیارەکە، لە تورکیا بیر لە ئازادکردنی بکەنەوە".

سەلاحەدین دەمیرتاشی تەمەن 45 ساڵ لە مانگی 11ی ساڵی 2016ـەوە زیندانی کراوە، چەندین تۆمەتی، کە سەرەکیترینیان پشتیوانی پەکەکەیە، دراوەتە پاڵ.

دەمیرتاش لە 2014 تاوەکو 2018 هاوسەرۆکی هەدەپە بوو. لە هەڵبژاردنەکانی 2014 و 2018 بەربژێری هەدەپە بوو بۆ سەرۆککۆماری تورکیا، لە هەڵبژاردنی یەکەم لە 9.77%ی دەنگەکان و لە دووەم 8.4%ی دەنگەکانی بەدەست هێنا.

News Code 38900

Your Comment

You are replying to: .
captcha