کوردپرێس:
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە حکوومەتی نوێی عێراقدا کورد داوای پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران و چەند وەزارەتێکی سیادی و خزمەتگوزاری دەکات.
فازڵ میرانی دەشڵێت، پارتی بەپێویستی دەزانێت دەستەی سیاسەتە ستراتیژییەکان و ئەنجومەنی فیدراڵی دابمەزرێن بۆ چاودێریکردنی حکوومەت.
هەرچەند ماوەی 17 رۆژە عادل عەبدولمەهدی راسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق، بەڵام ناوی وەزیرەکانی کابیینەکەی رادەستی پەرلەمان نەکردووە. چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو ناوی ئەندامانی کابیینەکەی بخاتە بەردەم پەرلەمان.
*لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو وەرگیراوە
Your Comment