کوردپرێس:
ئاژانسی شه‌رقییه‌ی عه‌ره‌بی له هه‌واڵێکدا گوتوویه‌تی: نه‌جمه‌ددین که‌ریم پارێزگاری پێشووی که‌رکووک که ئه‌ندامی یه‌کێتییه پێوه‌ندیی کردوووه به ڕیزه‌کانی پارتییه‌وه و ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه ماڵپه‌ڕی شارپرێسی کوردی له زاری نه‌جمه‌ددین که‌ریمه‌وه هه‌واڵه‌که‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه.
شارپرێس له زمانی نه‌جمه‌ددین که‌ریمه‌وه نووسیویه‌تی: "سه‌رتاپای ئه‌و ھه‌واڵه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و دووره له ڕاستییه‌وه" و داواش له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كات به‌تایبه‌تی كه‌ناڵی ئاسمانی شه‌رقییه، كه "ئه‌ته‌كییه‌تی ڕاگه‌یاندن رچاو بكه‌ن و بنه‌مای ڕاستی و راستگۆیی بكه‌نه بنه‌مای كاری راگه‌یاندنیان".
هه‌روه‌ها نه‌جمه‌ددین که‌ریم داوا له ھه‌موو خه‌ڵکی كوردستان ده‌کات به‌تایبه‌تی ھاووڵاتییانی شاری كه‌ركووک كه باوه‌ڕ به‌و پروپاگه‌ندانه نه‌كه‌ن كه ھه‌ندێک له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به مه‌به‌ستی تایبه‌تی و مه‌رامی سیاسی ھه‌واڵی دوور له ڕاستی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه .
نه‌جمه‌ددین که‌ریم ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه که ڕوانگه‌کانی له پارتیشه‌وه نزیک بوو و پارێزگاری پێشووی که‌رکووک بوو و پاش ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کته‌وبر و گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌یشی عێراقی بۆ که‌رکووک و ناوچه جێناکۆکه‌کان له پۆسته‌که‌ی دوور خرایه‌وه و ڕاکان جبووری وه‌کوو پارێزگاری به‌وه‌کاله‌ت له جێگه‌ی دانرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment