به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولحه‌مید گوڵ وه‌زیری دادی تورکیا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به مژاره‌کانی ڕۆژه‌ڤ کرد و سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له تورکیا گوتیشی: "ئه‌ردۆغان بۆ خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵات واتایێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، ئاک‌پارتی واتایێكی گه‌وره‌ی هه‌یه. له‌و ناوچه‌یه و ته‌واوی توركیاشدا ئاک‌پارتی پارتێكی توركیایه و باوه‌ڕمان وایه كه باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ست ده‌هێنین".
ناوبراو له‌باره‌ی دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودیه ڕای‌گه‌یاند: توركیا پرسی په‌یوه‌ست به خاشقچی به شێوه‌یێكی زۆر هه‌ستیار و سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه ده‌بات. لێکۆڵینه‌وه‌که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه نا به‌ڵکوو له‌لایه‌ن داواکاریی گشتییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. داواکاری گشتیی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌موو ئه‌مانه و ئه‌و شتانه‌ی که قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌کرێت، ده‌کات. سه‌رۆکایه‌تیی داواکاریی گشتیی کۆماریی له ئیستانبوڵ، یاسا چ پێویست بکات و یاسای نێوده‌وڵه‌تیی چ پێویست بکات، ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. به وردی له هه‌ر قۆناغێکدا لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێت. چاوه‌ڕوانین له کورتترین ماوه‌دا به ئه‌نجام بگات. کونسووڵخانه‌ی وڵاتێک وه‌ک هه‌موو شوێنێک نییه. له ڕێککه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا ئاماژه به چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کونسووڵخانه‌کان دراوه و ئێمه به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چین.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment