حكوومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندە بۆ گه‌یاندنی هاوكاریی سه‌ربازی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دڵنیایی ده‌دات له‌به‌رده‌وامیی هاوكاریی دارایی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وتی: "هاوكاریه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌ و هیچ كێشه‌یێک له ‌ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی ئه‌مریكا دروست نه‌بووه‌.

ناوبراو راشیگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشان داوه‌ بۆ گه‌یاندنی هاوكاریه‌كانی وڵاتان بۆ دوو لیوای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و له‌ ئێستادا له‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یێک هاوكارین بۆ دوو لیوای دیكه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و بڕێک هاوكاریی داراییش بۆ مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابین كراوه‌ و له‌ هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی ئه‌وه‌شداین".

جێگری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان زیادی کرد پێش شه‌ری داعش به‌هۆی نه‌بوونی هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ وهک پێویست چه‌كی له‌به‌رده‌ست نه‌بووه‌ به‌ڵام له ‌ئێستادا هه‌رچه‌نده‌ هاوكارییه‌كان بڕێكی دیاریكراوه‌ به‌ڵام ئه‌كرێت بڵێین به‌ به‌رده‌وام بوونی ئه‌و هاوكارییانه‌ی وڵاتان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێژه‌یێک پێداویستی لیواكانی پێشمه‌رگه‌ پڕ ده‌بێته‌وه‌ و چه‌كی پێشكه‌وتوویان به‌رده‌ست ده‌كه‌وێت".

سەرچاوە: رادیۆ نه‌وا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38863

Your Comment

You are replying to: .
captcha