فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، به‌ بیانووی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی ئامێدی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆک بۆردومان ده‌كه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا، ئاقاری گونده‌كانی سه‌رگه‌لێ و سگێرێ، له‌ ده‌ڤه‌ری نهێلێ بۆردومان ده‌كه‌ن، كه‌ ته‌نها 4 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای ئامێدییه‌وه‌ دوورن.

بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێكی گیانی له‌ ئاكامی بۆردومانه‌كه‌ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زیانی به‌ ژینگه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ گه‌یاندووه‌.

ماوه‌یێكه‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان ئەندامانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا، له‌ گونده‌ سنوورییه‌كانی هەرێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه‌.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38860

Your Comment

You are replying to: .
captcha