به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌عن هیتاوی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندوووه: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ناتوانرێت له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و پێویستی به شه‌ش مانگ هه‌یه بۆ ئاماده‌كاری و په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق."
ناوبراو ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه: "كۆمیسیۆن بۆ دیاری كردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی كۆ ببێته‌وه و گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمیسیۆن نه‌وه‌ستێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێ‌دا ڕاوێژ بكرێت."
مه‌عن هیتاوی ئه‌وه‌شی وتوووه: "كۆمیسیۆن بۆ ئاماده‌كاری و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویستی به هه‌شت تاكوو ساڵێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به شێوه‌یێكی باش ئه‌نجامی بدات، ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراق ڕووی دا دووباره نه‌بێته‌وه."
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردوووه که "پێویست به ڕێكخستنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگده‌ران و كڕینی ئامێر ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێک له كه‌ره‌سته‌كان له كۆگای كۆمیسیۆن له ڕه‌سافه سووتان و له‌ناو چوون."
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment