حه‌یده‌ر عه‌بادی داوا له‌ وه‌زیرانی کابینه‌که‌ی ده‌کات زانیاریی ته‌واو به‌ وه‌زیره‌ نوێیه‌کان بده‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند که‌ عه‌بادی داوای له‌ وه‌زیره‌کانی کابینه‌که‌ی کردوووه‌ ته‌واوی زانیارییه‌کانیان به‌ وه‌زیره‌ نوێیه‌کان بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیران له‌ توویتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه ‌کرد که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کانی کابینه‌که‌ی ئاگادار کردوووه‌ته‌وه‌ بۆ به‌داواداچوونی پێویستییه‌کانی ھاووڵاتییان ته‌واوی زانیارییه‌کانیان به‌ وه‌زیره‌ نوێیه‌کانی کابینه‌ی داھاتووی حکوومه‌ت بده‌ن که‌ عادل عه‌بدولمه‌ھدی ڕاسپێردراوه‌ بۆ پێکھێنانی.

عه‌بادی ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته‌ڕوو که‌ ده‌یانه‌وێت ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات ئاسان بێت "بۆ ئه‌وه‌ی دابڕان له‌ ھیچ جومگه‌یێک له‌ جومگه‌کانی ده‌وڵه‌تدا ڕوو نه‌دات".

شایانی باسه‌؛ عادل عه‌بدولمه‌ھدی که‌سایه‌تیی دیاری ناو پێکھاته‌ی شیعه‌ بۆ پێکھێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ ڕاسپێردراوه‌ و بریاره‌ له‌ ماوه‌ ده‌ستوورییه‌که‌ی خۆیدا ناوی وه‌زیرانی کابینه‌که‌ی پێشکه‌ش بکات.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38839

Your Comment

You are replying to: .
captcha