به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی مه‌هه‌په له میانی چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (زه‌مان)ی تورکیا ڕایگهیاندوووه: "من ڕێز له بڕیاری دادگا ده‌گرم به‌ڵام ئازادکردنی که‌سێک که به‌ڵگه‌ی چالاکیی تیرۆریستی دژ به تورکیای به‌ده‌سته‌وه‌یه، جێگه‌ی نیگه‌رانییه و ئازاری ھه‌ستی نیشتمانی‌یان ده‌دات."
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه: به‌ھۆی ئه‌ندرۆ برۆنسنهوه تورکیا ڕووبه‌ڕووی فشار و تهنگپێھهڵچنینی سیاسی و ئابووریی بوووه‌وه، له کۆتاییشدا ئازاد کرا، ناکرێت جارێکی دیکه متمانه به سه‌رۆکێک بکه‌ینه‌وه قورساییی وڵاتێکی له به‌رامبه‌ر قهشهیێکدا ھاوتا کردبێت.
باخچه‌لی داوای له ئه‌مریکا کردوووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ھه‌نگاوه‌ی تورکیا یان فه‌تحوڵڵا گوله‌ن یان مه‌ھمه‌ت ھاکات ئاتیلایان ڕاده‌ست بکه‌نه‌وه. (ئاتیلا جێگیری سه‌رۆکی ھاڵک بانکی تورکیا بوو و ماوه‌ی دوو ساڵه له ئه‌مریکا به تۆمه‌تی سپیکردنه‌وه‌ی پاره بۆ ئێران ده‌ستگیر کراوه.)
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لیی ئه‌وه‌ی بیر ھێناوه‌ته‌وه که ئه‌ردۆغان وتوویه‌تی "ھه‌تا ئه‌و سه‌رۆک بێت ڕێگا نادات سیخوڕێکی وه‌ک ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن ئازاد بکرێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment