بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/10/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كودستان، پێشوازی له جوانا لۆندێز باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا لۆندێز خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و له‌مباره‌یه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه بچن و سه‌قامیگری و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێنرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به پڕۆژه خزمه‌تگوزاری و هاوكارییه مرۆیییهكانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان له ده‌ستی تیرۆر كرد و داوای كرد هاوكارییان بكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنیان، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوسترالیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ئاماده‌ییی حکوومه‌تی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییێک به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كانی ئوسترالیا له بواری هاوكاریی مرۆیی ده‌ربڕی و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment