بەرهەم ساڵح و باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕ‌ۆ 16-10-2018 بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆماری عێراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیی كرد لە پۆڵ گیبارد باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک كۆماری عێراق لەگەڵ سوپاسگوزاریی بۆ پیرۆزباییەكە، ستایشی ئەو پشتیوانیەی كەنەدای كرد كە لە عێراقی كردووە، بایەخدانی تایبەتی خۆشی دووپات كردەوە بۆ پتەو كردنی هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست بەو جۆرەی بەرژەوەندیی هاوبەش ئۆقرەیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی زامن دەكات.

گیبارد بایەخدانی بەردەوامی وڵاتەكەی بۆ بەهێز كردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق و درێژەدان بە پشتیوانی كردنی عێراق لە رێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە دووپات كردەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38833

Your Comment

You are replying to: .
captcha