نوێنەرێکی یەکێتی پێشوازی لە پەیامەکەی سەدر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی دەکات لە پەیامەکەی موقتەدا سەدر لەبارەی مانەوەی کوردەکان لە عێراقێکی یەکگرتوودا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیستوون زەنگەنە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەراندا دەیانەوێت بەشێک بن لە سیستەمی حکوومی و جێبەجێکاری لەسەر بنەمای شەراکەت و هاوسەنگی و ڕێککەوتن و هەروەها پێشوازی دەکەن لە پەیامەکەی موقتەدا سەدر لەبارەی مانەوەی کوردەکان لە عێراقێکی یەکگرتوودا.

ناوبراو زیادی کرد: "ئێمە دەمانەوێت هاوبەشێکی ڕاستەقینە و چالاک بین لە بڕیارە سیاسی و دەوڵەتییەکاندا لە عێراق و یەکێتیی نیشتمانی پشتگیری دەکات لە هەموو ئەو ستراتێژییانەی کە بۆ خزمەت کردنی وڵات و خەڵکی عێراقە".

شایانی باسە موقتەدا سەدر لە پەیامێکیدا کە بۆ گەلی کورد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوی کردەوە ڕایگەیاند: "ئێمە دەمانەوێت کوردەکان بێ جیابوونەوە لە عێراق، لە عێراقێکی هاوبەشدا بمێننەوە و هاوڕێ لەگەڵ دیکەی عێراقییەکان ئەم وڵاتە ڕزگار بکەن و کۆتایی بە پشکبەندییەکان لە عێراق بێنن."

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38832

Your Comment

You are replying to: .
captcha