عێراق و تورکیا لە دوای چین گرینگترین وڵاتانن بۆ هەناردەکردنی کاڵای ئێرانی

بەشی ئێران- بە گوێرەی داتاکانی ژووری بازرگانیی تاران کە گۆمرگی ئێران پشتڕاستی کردۆتەوە لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 1400دا عێراق و تورکیا لە دوای وڵاتی چین زیاترین ڕێژەی کاڵای هەناردەکراوی ئێرانیان تۆمار کردووە.

کوردپرێس:

بە گوێرەی ئامارەکان، بازرگانی کردنی ئێران لە مانگی ڕەزبەردا بەراورد بە مانگی خەرمانان گۆڕانکاریی تێدا کراوە. ڕێژەی بەرهەمی هاوردەکراو لە مانگی ڕەزبەردا 29 لەسەد دابەزینی بە خۆوە بینیوە و ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕێژەی هەناردەکردن لەو ماوەیەدا 28 لە سەد زیادی کردووە.

لە بواری هاوردەکردنیشدا 16.6 ملوێن تەن کاڵای زەرووری بە نرخی "تەرجیحی" بە ڕێژەی 11 ملیار دۆلار لە حەوت مانگی یەکەمدا هاوردە کراوە.

هەر لەو حەوت مانگەدا وڵاتی چین 7.7 ملیار دۆلار کاڵای لە ئێران کڕیوە و عێراق 5.5 و تورکیا 3.4 ئیمارات 2.6 و ئەفغانستان 1.1 ملیار دۆلار کاڵای ئێرانییان بۆ هەناردە کراوە.

News Code 3883

Your Comment

You are replying to: .
captcha