ڕاگەیێندراوی کۆشکی سپی لەبارەی دیداری نێوان بایدن و ئەردۆغان

بەشی جیهان- بەگوێرەی بەیاننامەی کۆشکی سپی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە یدداری لەگەڵ سەرۆکی تورکیا جەختی کردۆتە سەر پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان هەر دوو وڵات و نیگەرانیی لە مامەڵە سەربازییەکانی تورکیا و ڕووسیا دەربڕیوە و جەختیشی کردۆتە سەر پاراستنی دامەزراوە دیموکراتیکەکانی تورکیا و پاراستنی مافی مرۆڤ.

کوردپرێس:

جۆبایدەنی سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ڕۆژی یەکشەم 31ی ئەکتەوبر لە شاری ڕۆم و لە پاراوێزی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی گرووپی جی 20 دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە گوێرەی بەیاننامەکە جۆبایدەن لە دیدارەکەدا باسی ئەوەی کردووە کە پێشوازی لە پاراستنی پێوەندیی ئیجابیی ئەمریکا و تورکیا و هەروەها پەرەپێدانی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەکات.

بایدەن هەروەها سپاسی تورکیای کردووە کە یارمەتیی ناتۆی داوە لە ئەرەکەکانی لە ئەفغانستان کە بۆ ماوەی 20 ساڵ بەردەوام بوو.

هەر دوو سەرۆکی تورکیا و ئەمریکا هەروەهاش لەبارەی پڕۆسەی سیاسی لە سووریا و ڕادەست کردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ هاووڵاتییانی ئەفغانستان و هەڵبژاردنەکانی لیبیا و دۆخی دەریای ناوەڕاست و هەروەها هەوڵە دبڵۆماسییەکان لە باشووری قەفقاز گفتوگۆیان کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی بایدەن لەو دیدارەدا جەختی کردۆتە سەر شەراکەتی بەرگریی نێوان ئەمریکا و تورکیا بەڵام هاوکات نیگەرانیی ئەمریکاشی دەربڕیوە سەبارەت بە کڕینی ئێس 400 ڕووسی کە تورکیا کڕیویەتی.

News Code 3882

Your Comment

You are replying to: .
captcha