به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێستون زه‌نگه‌نه په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى عیراق له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى: "قه‌واره سیاسییه‌كان به گوێره‌ى ژماره‌ى كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مان پۆستى وزارى له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا وه‌رده‌گرن".
ناوبراو وتیشى: "عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ته‌نها ده‌توانێت چه‌ند وه‌زیرێكى ئه‌منیی سه‌ربه‌خۆ دابنێت كه سه‌ر به حزبه‌كان نه‌بن و خاوه‌نى شاره‌زایى و توانا بن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه قسه‌كردن له‌سه‌ر پێكهێنانى كابینهیێكى ته‌واو سه‌ربه‌خۆ شتێكى ئه‌سته‌مه له عێراقدا ئه‌نجام بدرێت، پێش عادل عه‌بدولمه‌هدیش هه‌ر وه‌زیرێک به‌و شێوه‌یه هاتبێت سه‌ركه‌وتوو نه‌بوووه و ئه‌و وه‌زیرانه‌ى له‌لایه‌ن فراكسیۆنێكی په‌رله‌مان یان حزبێكه‌وه پشتگیری‌یان لێی ناكرێت چه‌ندین گوشاری جۆراوجۆرى ده‌خرێته سه‌ر و سه‌ركه‌وتوو نابێت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment