یه‌كێتى: پێكهێنانى حكوومه‌تى سه‌ربه‌خۆ ئه‌سته‌مه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى پێى وایه‌ که‌ پێكهێنانى حكوومه‌تێكى ته‌واو سه‌ربه‌خۆ كه‌ سه‌ر به‌ حزبه‌كان نه‌بێت ئه‌سته‌مه‌ جێبه‌جێ بكرێت چوونكه‌ وه‌زیرێک به‌و شێوه‌یه‌ پۆست وه‌ربگرێت سه‌ركه‌وتو نابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بێستون زه‌نگه‌نه‌ په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى عیراق له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى: "قه‌واره‌ سیاسییه‌كان به ‌گوێره‌ى ژماره‌ى كورسییه‌كانیان له‌ په‌رله‌مان پۆستى وزارى له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا وه‌رده‌گرن".

ناوبراو وتیشى: "عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ته‌نها ده‌توانێت چه‌ند وه‌زیرێكى ئه‌منیی سه‌ربه‌خۆ دابنێت كه‌ سه‌ر به ‌حزبه‌كان نه‌بن و خاوه‌نى شاره‌زایى و توانا بن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێیوایه قسه‌كردن له‌سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌یێكى ته‌واو سه‌ربه‌خۆ شتێكى ئه‌سته‌مه‌ له‌ عێراقدا ئه‌نجام بدرێت، پێش عادل عه‌بدولمه‌هدیش هه‌ر وه‌زیرێک به‌و شێوه‌یه‌ هاتبێت سه‌ركه‌وتوو نه‌بوووه‌ و ئه‌و وه‌زیرانه‌ى له‌لایه‌ن فراكسیۆنێكی په‌رله‌مان یان حزبێكه‌وه‌ پشتگیرییان لێی ناكرێت چه‌ندین گوشاری جۆراوجۆرى ده‌خرێته ‌سه‌ر و سه‌ركه‌وتوو نابێت.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38819

Your Comment

You are replying to: .
captcha