فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری ئامێدی بۆردومان ده‌كه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی دۆڵی سیڤایان له‌ سنووری شارۆچكه‌ی دێره‌لوک له‌ ناوچه‌ی نهێلێ به‌ سه‌ختی بۆردومان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی تشرینی یه‌که‌می 2018 بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ دۆڵی سیڤا له‌ زنجیره‌ چیاكانی مه‌تین له‌ سنووری شارۆچكه‌ی دێره‌لوكی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک به‌رده‌وام بوووه‌.

له‌ ئێستادا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا به‌ نزمی به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌ و به ‌وردی چاودێری جموجوڵه‌كان ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌دا.

شایانی باسه‌؛ ئه‌وه‌ بۆ جاری دووه‌مه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یێكدا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی سنووری شارۆچكه‌ی دێره‌لوک ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38815

Your Comment

You are replying to: .
captcha