کوردپرێس:
بە نووسراوی ژمارە 9003، کە لەرۆژی 14-10-2018 دەریکردووە، راکان سەعید ئەو دوو کوردەی لە پۆستەکانیان دوورخستووەتەوە و دوو کەسی دیکەی لە پۆستەکانیان داناوە، کە دەگوترێ کەسی نزیکن لە خۆی.
هەڵۆ فازڵ ئەحمە لەو بارەیەوە رایگەیاند "پێشتر راکان سەعید نووسراوی بۆ بەغدا کردووە بۆ لادانی ئێمە، بەڵام وەزارەتی کار داوایان لێکردووە هۆکاری لادانەکە و سێ بەربژێر دیاری بکات بۆ شوێنگرەوەمان، کەچی بەبێ هیچ روونکردنەوەیێک نووسراوی لادانمانی دەرکردووە و ئامۆزایێکی خۆی لەو پۆستە داناوە".
هەڵۆ فازڵ ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاری کۆتایی لای وەزارەتە و تاوەکوو ئێستاش نووسراوی دوورخستنەوەمان پێنەگەیشتووە، بۆیە بەردەوامین لەسەر کار تاوەکوو نووسراومان پێدەگات.
Your Comment