کوردپرێس:
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی وەزیری دەرەوەی سووریا و وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیمەشق بەڕێوە چوو و لە کۆنفڕانسەکەدا وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ گفتوگۆ دوو بژاردەی خستە بەردەم کورد و گوتی "ئەگەر بەردەوا مبن لە پشتبەستن بە ئەمریکا گفتوگۆ لەگەڵیان کات بەفیڕۆدانە".
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی فیدراڵی بۆ کورد لە کوردستانی سووریا، وەلید موعەلیم رایگەیاند "فیدراڵی لە دەستووری سووریا نەهاتووە، بۆیە ناتوانن شتێک بکەن پێچەوانەی دەستووری سووریا بێت".
وەلید موعەلیم جەخت دەکاتەوە، دەبێت کورد بڕیار لە داهاتووی خۆی بدات؛ یان پشتبەستن بە ئەمریکا (کە بەگوتەی ئەو کورد زۆر جار لە پشتبەستن بە زلهێزەکان زیانی پێگەیشتووە) "یان گەڕانەوە بۆ باوەشی سووریا و دەستکردن بە گفتوگۆ لەبارەی داهاتوویان".
موعەلیم گوتیشی "ئەگەر کورد بگەڕێتەوە باوەشی نیشتمان گفتوگۆکان بەرهەمدار دەبن، بەڵام بەردەوام بن لە پشتبەستن بە ئەمریکا گفتوگۆ لەگەڵیاندا بەفیڕۆدانی کاتە".
وەلید موعەلیم دەشڵێت، حکوومەتی سووریا سوورە لەسەر ئەوەی هەموو ناوچەکان لەژێردەسەڵاتی بێت. "ئەوان هەڵیدەبژێرن لەڕێگەی گفتوگۆ دەبێت یان ئامرازی دیکە".
Your Comment