بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک لە پۆلیسی تورکیا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە تیمە هاوبەشەکانی تورکیا و سعوودییە بە هاوبەشی دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی رۆژنامەنووسە سعوودییەکە کردووە.
خاشقچی دانیشووتی وڵاتی ئەمەریکایە و لە رێی نووسینەکانی رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی سعوودییە گرتووە، لە 2ی تشرینی یەکەم، سەردانی کونسوڵخانەی سعوودییە لە تورکیا دەکات و دواتر دیار نامێنێت.
تورکیا پێیوایە ئەو رۆژنامەنووسە سعوودییە لەناو کونسوڵخانە کوژراوە و دواتر تەرمەکەی ون کراوە بەڵام ریاز ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment