موقتەدا سەدر نامەیێک ئاراستەی گەلی کورد دەکا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی رەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرون، نامەیێک ئاراستەی گەلی کورد دەکات و باس لە پێکەوەژیان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر و سەرۆکی ھاوپەیمانیی سائیرون، ئەمڕۆ دووشەممە ١٥\١٠\٢٠١٨، لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر، توویتێکی کردووە و نامەیێکی ئاراستەی گەلی کورد کردووە، تێدا نووسیویەتی: "دەمانەوێت لەگەڵمان بژین بێ جیابوونەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستی خۆشەویستییە، بۆ ئەوەی بەیەکەوە لە عێراقێکی یەکگرتوودا بین".

سەرۆکی رەوتی سەدر، ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "دەمانەوێت بەیەکەوە بەھێزبین و نە ستەم بکەن و نە ستەمتان لێ بکرێ، داھاتوومان وەک یەک لە نێوانماندا بەش بکەین، بەدادوەری و رێگە نەدەین کەس دەستدرێژی بکاتە سەرتان، دەزانین کە خەڵکانێکتان تێدایە، میانڕەون و جیاوازی لە نێوان ھیچ کورد و عەرەبێک ناکەن، تەنیا بە کاری چاکە نەبێت".

ئەوەشی نووسیوە: وەرن با بەیەکەوە عێراق رزگار بکەین، واز لە بەش بەشی بێنین، ھەموو گەندەڵکاران دوور بخەینەوە و پەیمان نوێ بکەینەوە، بەوەی کە دەموچاوی نوێ و دەسپاک بە عێراق پێشکەش بکەین کە شکۆی ئێوە بپارێزێت و پێگەتان بەرز بکاتەوە، دوای ئەوەی کە عێراق و گەلەکەی سەربەرز بکەین.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر و سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانیی سائیرون، لە تویتەکەیدا، گوتوویەتیشی: "با نەوەی کۆنتان و نوێتان یەک بگرن، ھەردوولامان ببینە کۆڵەگەی عێراق و با کەرکووکیش ببێتە نموونەی پێکەوەژیانی ئاشتی بۆ سەرجەم پێکهاتە و نەتەوەکان".

کۆی هەواڵنێر: 60113

News ID 38803

Your Comment

You are replying to: .
captcha