هێرشی داعش جارێکی تر گرنگیی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ دووپات دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە، پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و ڕای دەگەیەنێت، ئەم هێرشە تیرۆریستییە، جارێکی تر گرنگیی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ دووپات دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە توویتێکدا ڕایدەگەیەنێت، "زۆر خەمبار بووم بە شەهید بوونی هەردوو پێشمەرگەی قارەمان، خالید حەمید ئەیاس کاکەیی و ئاکۆ کەریم قادر لە هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش لە پردێ. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاریان و هەڤاڵەکانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە بەشێکی توویتەکەی دەڵێت: ئەم هێرشە تیرۆریستییە، جارێکی تر گرنگیی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشایی تەناهی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

News Code 3880

Your Comment

You are replying to: .
captcha