ڕێككه‌وتنی نێوان توركیا و ڕووسیا له‌باره‌ی ئیدلب جێبه‌جێ ده‌کرێت

به‌شی سووریا- ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان تورکیا و ڕووسیا له‌باره‌ی ناوچه‌ی له‌ چه‌کداماڵراو له‌ ئیدلب جێبه‌جێ ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ڕێککه‌وتنی نێوان توركیا و ڕووسیا له‌باره‌ی ناوچه‌ی له‌ چه‌كداماڵراو له‌ ئیدلب ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و گرووپی ته‌حریر شامیش ئاماژه‌ به‌ پابه‌ندبوون به‌و ڕێککه‌وتنه‌وه‌ ده‌کات.

به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی نێوان توركیا و ڕووسیا، ناوچه‌یێكی له‌ چه‌كداماڵراو له‌ 15 بۆ 20 كیلۆمه‌تری ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سه‌ر به ‌توركیا له‌ ناوچه‌ی ئیدلبی باكووری سووریا دروست ده‌كرێت.

گرووپی ته‌حریر شام یان به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو -كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا و له‌ ناوچه‌ی ئیدلب جێگیرن- له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌ پابه‌ندبوونی به‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان توركیا و ڕووسیا كرد له‌باره‌ی ئاگربه‌ست له‌ ناوچه‌ی ئیدلبی باكووری سووریا.

پێشتریش گرووپی به‌ره‌ی نیشتمانی رزگاری، كه‌ گروپێكی سه‌ره‌كی دیكه‌ی ناوچه‌ی ئیدلبه‌ پابه‌ندبوونی به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و مۆسكۆ له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه‌ پیشان دابوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 38799

Your Comment

You are replying to: .
captcha