به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی ھاوپه‌یمانیی بنیاتنان و چاکسازی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "شاندی ئه‌وان ھاتبوون، یه‌که‌م بۆ سه‌ردانی مه‌سعوود بارزانی و قسه‌کردن له‌باره‌ی دۆخی عێراق و دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی کوردستان به گشتی و پارتی به تایبه‌ت باش بێت و ھه‌وڵ بدرێت به‌رنامه‌یێکی ھاوبه‌ش بۆ حکوومه‌تی داھاتوو ھه‌بێت و ھاوکاریی عادل عه‌بدولمه‌ھدی بکرێت و پێیان باشه پارتی دیموکراتی کوردستان به ھێزه‌وه له حکوومه‌تی داھاتوودا به‌شداری بکات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری له عێراق بێته ئاراوه و په‌یوه‌ندیی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا وه‌کوو پێشوو بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌و شێوه حوکمه ھه‌ڵه‌ی ھه‌بووه چیتر دووباره نه‌بێته‌وه."
فازڵ میرانی گوتیشی: "ئێمه پێمان گوتن کارێکی باشه و پێوه‌ندیمان ده‌بێت و به‌رنامه‌ی خۆمان داوه‌ته عادل عه‌بدولمه‌ھدی و ئالیهتمان دیاری کردوووه که چۆن حوکمی عێراق ده‌کرێت و زۆرینه و که‌مینه نییه و گه‌وره و بچووک نییه و ھه‌موومان پێکه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی ھاوبه‌شمان ھه‌یه، ھه‌ر واجبێک له‌سه‌ر ئێمه ھه‌یه ئه‌دای ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ی مافی ئێمه‌شه وه‌ریده‌گرین، چوونکه ھه‌ردووکی بێ یه‌کتر نابن و جگه له‌وه‌ش پێویسته ته‌وافوق و شه‌راکه‌ت و ھاوسه‌نگی ھه‌بێت و ئێمه به‌و شێوه‌یه ده‌چینه پێشه‌وه و پێویسته به‌و شێوه‌یه‌ش بێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment