کوردپرێس:
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕۆووسی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەمە 15ی ئەکتەوبری 2018 خۆکوژێک بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو خۆی خستۆتە نێو باڵەخانەی کونسووڵخانەی ئێران و بەو بۆنەیەشەوە باڵوێزی ئێران لە ئەنقەرە لە لایەن تیمە ئەمنییەکانەوە گوازراوەتەوە دەرەوەی باڵوێزخانەکە. ئەوەش لە کاتێکدایە بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ئەو هەواڵە درۆیە.
ئاژانسی سپۆتنیک وتبووی شەقامی تاران، ئەو شەقامەی دەگاتە باڵوێزخانەی ئێران لە ئەنقەرە لە ژێر ڕەوشی توندی ئەمنی دەپارێزرێت و تیمە ئەمنییەکان باڵوێزخانەکە دەپارێزن. بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەتکردنەوەی هەواڵەکە ڕایگەیاندووە کە فەرمانبەر و باڵوێزی ئێران لە ئەنقەرە لە باڵەخانەی کونسووڵخانە خەریکی دەوامی خۆیانن و هەواڵی ئەو هێرشەش ئەساسی نییە.
Your Comment