کوردپرێس:
حەنین قەدۆ ئەندامی سەرکردایەتیی ڕێکخراوی بەدر لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە جگە لە دوو هاوپەیمانیی قەتح و سایروون تێکڕای حیزب و قەبارە سیاسییەکانی عێراق هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی و کورسی دەدەن و ڕێکخراوی بەدریش ئامادەیە چاوپۆشی لە وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ بکات بەڵام بەو مەرجەی کەسێکی بۆ کاندید بکرێت کە پشتیوانیی لایەنە عێراقییەکانی لەگەڵ بێت.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێکخراوی بەدر هیچ کەسایەتییێک بۆ هیچ پۆستێک بە سەر عادل عەبدولمەهدیدا ناسەپێنێت بە وەزارەتی ناوخۆیشەوە بەڵام ئەگەر کەسێکی براوەی هەڵبژاردن بێت یان کەسێک بێت کە لایەنە عێراقییەکان لە سەر ی کۆدەنگ بن ڕێکخراوی بەدر چاوپۆشی لە پۆستی وەزارەتی ناوخۆیش دەکات.
قەدۆ جەختیشی کردەوە: ئەگەر حیزبە سوننەکان دەستیان بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بگات وەزارەتی بەرگریی عێراقیش دەدرێت بە شەخسیەتی سەربەخۆی شیعە.
Your Comment