بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق، له توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر که‌رکووک که شه‌هید بوونی ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی لێکه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه‌ی پێشوتر له پارێزگاکانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کان ئه‌نجامدران، دووپاتی هه‌وڵه‌کانی ئه‌و رێکخراوه تیرۆرستیه ده‌که‌نه‌وه، بۆ قۆستنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که و به‌ده‌ستهێنانی ده‌رفه‌ت، تا به‌رده‌وامی بده‌ن بهههڕهشهکانیان بۆسه‌ر ئاستایشی وڵات".
ناوبراو راشیگه‌یاند، "ئه‌رکمانه هێزه‌کانمان یه‌کبخه‌ین و سه‌رکه‌وتنه‌کانمان ته‌واو بکه‌ین، به‌رده‌ومیدان بهسهرکهوتنهکانیش، له‌ڕێگای به‌هێزکردنی هه‌وڵ و کۆششه ئه‌منیه‌کان و پاڵپشتی کردنی هێزه چه‌کداره‌کانمانه‌وه ده‌بێت".
شایانی باسە شه‌وی رابردوو له‌ئه‌نجامی په‌لامارێکی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی لیوای 10ی پیاده له سنووری پردێ دوو پێشمه‌رگه گیانیان لەدەست دا.
Your Comment