عەبدولمەهدی توانای ئەوەی هەیە وەزیری لێهاتوو دەستنیشان بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی هاوپەیمانیی سایروون لە پەرلەمانی عێراق جەختی کردۆتەوە کە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێهکێنانی کابینەی نوێ توانای ئەوەی هەیە کە وەزیری باش لە ڕێگای ئەنتەرنێتەوە بدەستنیشان بکات.

کوردپرێس:

بەدر زیادی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق توانای ئەوەی هەیە کە لە ڕێگای ئەنتەرنێتەوە خوازیارانی وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکان بە شێوازێکی گونجاو هەڵبژێرێت و زۆرینەی ئەو کەسانەی داوای پۆستە وەزارییەکانیان کردووە کەسایەتیی تەنکنۆکرات و سەربەخۆ نیین بەڵکوو ئەندامانی حیزب و لایەنە عێراقییەکانی تێدا دەبینرێت.

زیادی زیادی کرد: ژمارەیێک لە حیزبە سیاسییەکان پێشتر فشاریان دەخستە سەر عەبدولمەهدی بۆ ئەوەی وەزارەتێکی تایبەت بدرێت بە نوێنەرەکەیان بەڵام ئەو فشارانە ئەنجامیان نەبوو لە بەر ئەوەی هاوپەیمانیی فەتح و سایروون ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی کە دەسەڵاتی زیاتر بە عەبدولمەهدی بدەن بۆ ئەوەی کابینەی نوێی پێک بهێنێت.

News Code 38789

Your Comment

You are replying to: .
captcha