ئه‌گه‌ری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی جه‌یمز ماتیس له‌ کابینه‌که‌ی تره‌مپ

به‌شی جیهان- ده‌نگۆی ده‌ستله‌کارکشانه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا بڵاو بۆته‌وه‌ و له‌وباره‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند که‌ هێشتا دڵنیا نییه‌ له‌وه‌ی جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت یان نا.

کوردپرێس: پرسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هێشتا نازانرێت كێشه‌كانی تره‌مپ و ماتیس له‌سه‌ر چییه‌ و ناكۆكی نێوانییان په‌یوه‌ندی به‌ چییه‌وه‌ هه‌یه‌.

تره‌مپ له‌ میانی به‌رنامه‌ی "60 خوله‌ک" كه‌ له‌ تۆڕی ته‌له‌ڤزیۆنی "سی بی ئێس" په‌خش ده‌كرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌ی كردوووه‌ جه‌یمس ماتیس "ئه‌و كاره‌ ده‌كات" كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ ده‌ست له‌ كار ده‌كێشێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی چه‌ند گرته‌یێكی ڤیدیۆییی به‌رنامه‌كه‌، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ڵێت: "ڕه‌نگه‌ ماتیس ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ڕاستییه‌كه‌ بزانن وابزانم به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌كان دیموكراتییه‌ به‌ڵام جه‌نه‌رال ماتیس كه‌سێكی باشه‌، ئێمه‌ له‌نزیكه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ و به‌ شێوه‌یێكی باش كار ده‌كه‌ین به‌ڵام ده‌ست له‌ كار ده‌كێشێته‌وه‌."

ماوه‌یێكه‌ ده‌نگۆی ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا كه‌ هه‌ستیارترین وه‌زاره‌تی ئه‌و وڵاته‌یه‌، بڵاو بوووه‌ته‌وه‌، به‌مه‌ش ئیداره‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆرترین ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی تێدا بوووه‌ له‌ چاو ئیداره‌كانی پێش خۆی.

پێشتریش تره‌مپ گرفتی له‌گه‌ڵ ڕێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو و له‌ كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌، تیله‌رسن هه‌واڵه‌كه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ به‌ڵام دوای كه‌متر له‌ مانگێک ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد و وازی له‌ پۆسته‌كه‌ی هێنا.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی "روسیه‌ الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38786

Your Comment

You are replying to: .
captcha