به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌که‌می 2018 وه‌فدێکی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ نووری مالیکی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا کۆ بوونه‌وه و له دیداره‌که‌دا سه‌باره‌ت به یه‌كخستنی هه‌وڵی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان و تێپه‌ڕاندنی گرژییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق گفتوگۆیان كرد.
له دانیشتنه‌که‌دا ته‌ئكید كرایه‌وه له‌سه‌ر بنیادنانی په‌یوه‌ندییێکی پته‌و له نێوان هه‌رێم و به‌غدا و له‌و ڕوووه‌شه‌وه هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یێكی نوێی سیاسی به پێویست زانرا كه ده‌ستوور بكرێته مه‌رجه‌ع كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایێک وه‌سف كرا.
وه‌فدی یه‌كێتیش ڕاشكاوانه بۆچوونه‌كانیان خسته‌ڕوو به‌شێوه‌یێک كه حكوومه‌تی نوێی عیراق مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد بچه‌سپێنێت.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment