به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌که‌می 2018 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران له وتارێكدا كه له زانكۆی تاران پێشكه‌شی كرد ئاماژه‌ی به‌وه كرد که واشنتۆن سه‌ره‌تا له جه‌نگی ده‌روونییه‌وه ده‌ستی پێكردوووه و جه‌نگی ئابووری ئامانجی مامناوه‌ندی ئه‌مریكایه و ئامانجی سه‌ره‌كیی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا حه‌سه‌ن ڕۆحانی ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌وه‌ی قۆناغی داهاتووی گه‌مارۆ ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا، كه بڕیاره كه‌رتی وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكاته ئامانج، هیچ كاریگه‌رییێكی ئه‌وتۆی نابێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێک نه‌ماوه ئه‌مریكا دژی ئێران به كاری بهێنێت.
ڕۆحانی له وتاره‌كه‌یدا گوتیشی: ئێران بری 15 ملیۆن دۆلاری بۆ كڕین و دابین كردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مساڵ ته‌رخان كردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment