بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، سه‌رکرده له حزبی ده‌عوه رایگه‌یاند: حکوومه‌تی عێراق حکوومه‌تێکی حزبییه له‌سه‌ر بنه‌ما و متمانه‌ی په‌رله‌مان پێک ده‌هێنرێت، بۆ ئه‌مه‌ش عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه پێویستی به ده‌نگی 165 په‌رله‌مانتار هه‌یه تا ده‌نگ بدرێت به کابینه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و حکوومه‌ته ده‌کاته کارێکی ئه‌سته‌م.
ناوبراو وتیشی: "له قۆناغی داهاتوودا سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو ئه‌رکی قورس ده‌بێت، ناتوانێت به‌دڵی خۆی و به هه‌ره‌مه‌کی وه‌زیره‌کانی دیاری بکات به سه‌ربه‌خۆیانه، بۆیه حکوومه‌ته‌که سه‌ربه‌خۆ نابێت، به‌ڵام بۆ سه‌ربه‌خۆ بوون ده‌بێت سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کابینه‌که‌ی نه‌یه‌ته‌وه په‌رله‌مان. ئه‌وکاته سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت له دیاری کردنی حکوومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment