بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاوشئۆغڵو بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و رایگەیاند کە لەمیانی سەردانەکەیدا ئەمڕۆ بەیانی بەشداری لە کۆبوونەوەیێک لە ژێر ناونیشانی "ئەورووپا لە گۆڕانکارییەکانی جیھان" کردووە.
مەولوود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا دەرفەتی ئەوەی ھەبووە ھەڵسەنگاندن بۆ دواپێشھاتەکانی ناوچەکە بکات و رۆژی دووشەممەی داھاتووش لەگەڵ ھاوتا بەریتانییەکەی کۆ دەبێتەوە.
چاوشئۆغڵو لەبارەی رووداوی بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی رایگەیاند کە تورکیاش لەمبارەیەوە لێکۆڵینەوەی خۆی دەست پێکردووە. گوتیشی: "لەسەر داوای سعوودییەکان، لەبارەی پرسی پێک ھێنانی گرووپێکی کاری ھاوبەش ھاوڕاین. بەڵام ئەم گرووپە بە مانای راگرتنی لێکۆڵینەوەکانی خۆمان نایەت. پێویستە ئەو پرسە ئاشکرا بکرێت".
مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "لەبارەی سەلامەتی لێکۆڵینەوەکان و ئاشکرا کردنی ھەموو راستییەکان، تاکو ئێستا ھیچ ھەماھەنگییێکمان نەبینیووە، دەمانەوێت ھەماھەنگی ببینین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھەر لەمبارەیەوە گوتیشی: "بۆ ئەوەی داواکاری گشتی و شارەزایان بچنە ناو کۆنسوڵخانەی سعوودیە(لە ئیستانبوڵ)، پێویستە سعوودیە ھەماھەنگ بێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment