كامه‌ران مه‌نتک: دیارنه‌مانى خاشقچى له‌ ناو كونسووڵخانه‌ى سعوودیه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كارێكى ئاسایییه‌

به‌شی جیهان- مامۆستایێكى زانسته‌ سیاسییه‌كان له‌و بڕوایه‌دایه‌ که‌ "دیارنه‌مانى جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی له‌ ناو كونسووڵخانه‌ى سعوودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ كارێكى ئاسایییه‌ چوونكه‌ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ دیكتاتۆره‌كان ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ ده‌كه‌ن و له‌ ڕابردووشدا ڕژیمی به‌عس له‌ ڕێگه‌ى كونسووڵخانه‌كانه‌وه‌ ڕاوه‌دوى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌كرد كه‌ به‌رهه‌ڵه‌ستى سیاسه‌ته‌كانى ده‌كرد".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. كامه‌ران مه‌نتک لێكۆڵه‌ر و مامۆستاى زانكۆ جه‌ختى كرده‌وه‌: ورووژاندنى بابه‌تى دیارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى ڕۆژنامه‌نوس له‌ ناو كونسووڵخانه‌ى سعوودیه‌ له‌ توركیا لایه‌نێكى سیاسى تێدایه چوونكه‌ به ‌گوێره‌ى ئه‌و سیسته‌مه‌ سته‌مكار و دیكتاتۆرییه‌ى له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، ڕوودانی ئه‌م جۆره‌ حاڵه‌تانه‌ كارێكى ئاسایییه‌.

ناوبراو وتیشى: "توركیا و عێراق بێجگه‌ له‌ باڵیۆز و كونسووڵخانه‌كان له‌ ڕێگه‌ى كۆمپانیا بازرگانییه‌كانیشه‌وه‌ پێگه‌ی سه‌ربازى و هه‌واڵگریى زۆر به‌هێزیان هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمدا و ڕاوه‌دووی ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ن و ناوچه‌كه‌ وه‌كوو گۆڕه‌پانێک به‌كار ده‌هێنن بۆ شه‌ڕكردن له‌ گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكارانیان".

د. كامه‌ران مه‌نتک دووپاتی كرده‌وه: لایه‌نه‌كان له‌ هه‌وڵدان بابه‌تى دیارنه‌مان یاخود كوژرانى ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ گۆڕانكاری كردن له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ نموونه‌ توركیا ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا نزیک ببێته‌وه ‌و ئه‌مریكاش له‌ پێناو پاراستنى سه‌قامگیریی بازاڕى نه‌وت فشاره‌كانى بۆ سه‌ر سعوودیه‌ چڕ ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38760

Your Comment

You are replying to: .
captcha