به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. كامه‌ران مه‌نتک لێكۆڵه‌ر و مامۆستاى زانكۆ جه‌ختى كرده‌وه: ورووژاندنى بابه‌تى دیارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى ڕۆژنامه‌نوس له ناو كونسووڵخانه‌ى سعوودیه له توركیا لایه‌نێكى سیاسى تێدایه چوونكه به گوێره‌ى ئه‌و سیسته‌مه سته‌مكار و دیكتاتۆرییهى له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ڕوودانی ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه كارێكى ئاسایییه.
ناوبراو وتیشى: "توركیا و عێراق بێجگه له باڵیۆز و كونسووڵخانهكان له ڕێگه‌ى كۆمپانیا بازرگانییهكانیشهوه پێگه‌ی سه‌ربازى و هه‌واڵگریى زۆر به‌هێزیان هه‌یه له ناوچه‌كه و هه‌رێمدا و ڕاوه‌دووی ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ن و ناوچه‌كه وه‌كوو گۆڕه‌پانێک به‌كار ده‌هێنن بۆ شه‌ڕكردن له گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكارانیان".
د. كامه‌ران مه‌نتک دووپاتی كرده‌وه: لایه‌نه‌كان له هه‌وڵدان بابه‌تى دیارنه‌مان یاخود كوژرانى ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه بقۆزنه‌وه بۆ گۆڕانكاری كردن له په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ نموونه توركیا ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه له ئه‌مریكا نزیک ببێته‌وه و ئه‌مریكاش له پێناو پاراستنى سه‌قامگیریی بازاڕى نه‌وت فشاره‌كانى بۆ سه‌ر سعوودیه چڕ ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment