به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند که له ڕێگه‌ی سێ لایه‌نه‌وه لێژنه‌كان سه‌رقاڵی كاركردن له داخڵ كردن و لێكۆڵینه‌وه كردنن له سكاڵاكان.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که 228 سندوق قردێله‌ی سووریا‌ن پێوه‌یه كه 103 سندوق له سلێمانی و 70 سندوقیش له شاری هه‌ولێر و 50 سندوقیش له شاری دهۆكن و به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م سندوقانه گۆرانكاری له ده‌نگی لایه‌نه‌كان دروست ده‌بێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به بریاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به دوو له سه‌ر سێ ئه‌ندامانی كۆمیسیاران له لایه‌ن دادگاوه رایگه‌یاند: ئامانج له‌م بریاره‌مان ئه‌وه بوووه كه دڵنیایی بده‌ین له‌و هه‌نگاوه شه‌فافانه‌ی كۆمیسیۆن له ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment