محه‌مه‌د حه‌لبووسی: ده‌بێت حكوومه‌تی داهاتوو به‌ سه‌ربه‌خۆیی كار بكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق کۆ بوونه‌وه‌ و تاوتوێی ڕێڕه‌وه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوویان کرد به‌پێی واده‌ ده‌ستوورییه‌كان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوی كردوووه‌ته‌وه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 13ی 10ی 2018 له ‌میانی پێشوازی كردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسی، هه‌ردوولا تاوتوێی هه‌وڵه‌كانیان كرد بۆ ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و واده‌یه‌ی ده‌ستوور دیاری كردوووه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كخستنی هه‌موو وزه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێک له‌ توانایدا هه‌بێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بكات و له‌ ئاستی خواستی گه‌لی عێراقدا بێت.

محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ حكوومه‌تی داهاتوو بتوانێت به‌ ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له‌و وڵاته‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت، له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی چاكسازی نیشتمانی له‌ڕێی كابینه‌ی حكوومه‌تێكی یه‌كگرتوو و به‌توانا كه‌ جێی سازانی نیشتمانی گشتگیر بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38753

Your Comment

You are replying to: .
captcha