به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا له لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ کۆمه‌ڵێک میدیاى جیهانى ئاماژه‌ى به‌وه کردوووه ئیدله‌ب دوایین ناوچه نییه له سووریا که کێشه‌ى له‌سه‌ر بێت، له ڕۆژهه‌ڵاتى فورات خاک و ناوچه‌یێکى به‌رفراوان هه‌یه کاروبارى قبووڵنه‌کراوى لێ ڕوو ده‌دات که ئه‌مه‌ریکا له ڕێگه‌ى هاوپه‌یمانه سوورییه‌کانییه‌وه له پێشیانه‌وه کورده‌کان ده‌یه‌وێت له‌و ناوچه‌یه نیمچه ده‌وڵه‌تێک دابمه‌زرێنێت.
ناوبراو باسى له‌وه‌ش کردوووه: دووباره ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت بچێته‌وه سه‌رکێشییێکى مه‌ترسیدار له کوردستانى عێراق و بیرۆکه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که به کوردستانى گه‌وره ناو ده‌برێت.
سێرگه‌ی لاڤرۆف هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینى دژایه‌تیى وڵاته‌که‌ى بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه وتوویه‌تى: به دوورى نازانم که ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ بدات بۆ هێشتنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆز له ناوچه‌که بۆ ئه‌وه‌ى که‌س ئارام نه‌بێت، چوونکه ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌وان ئاسانه گرتنى ماسییه له ئاوى لێڵدا.
ئه‌م نیگه‌رانییانه‌ی مۆسکۆ له کاتێکدایه ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له کۆتاییی شه‌ڕی دژی داعش نزیک بوونه‌ته‌وه و له ناوچه‌یێکدا پێگه‌ی خۆیان به‌هێز کردوووه که زۆربه‌ی بیره نه‌وتییه‌کانی سووریای تێکه‌وتوووه ئه‌ویش ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراته.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment