کوردپرێس:
ئاژانسی هاوارنیووزی نزیک لە کوردی سووریا ڕایگەیاند ڕسان سەردام سەرۆکی بەرنامەی گەشەپێدانی تەکنیکیی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا وتوویەتی ئەو ئیداریە بەنیازە لە جیاتیی پارەی نیشتمانیی سووریا ڕوو بکات لە بەکارهێنانی دراوی دیجیتاڵ ئەوەش بە مەبەستی پووچەڵکردنەوەی ئەو سزا ئابوورییانەی دەوڵەتی سووریا بە سەر ئیدارەکەیاندا سەپاندوویەتی. بۆیە ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا ڕایدەگەیێنێت کە نایهەوێت وابەستەی دراوی نیشتمانیی سووریا بێت.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ناوی سیستەمەکەی خۆمان ناوە سیستەمی کۆمەڵایەتی و بنکەفراوان و لەگەڵ لامەرکەزییەتین. ئێمە پڕۆژەیێکی شۆڕشگێڕانەمان بۆ ئەو سیستەمە بنکەفراوانە جێبەجێ کردووە و بەنیازین کۆمەڵگایێکی نوێ پێک بهێنین. بەڵام لەبەر ئەو گەمارۆ ئابوورییانەی وڵاتانی دراوسێ سەپاندوویانە گواستنەوەی پارە و دراو بۆ دەرەوەی سووریا زەحمەتە و بۆ ناردنی پارە لە ئەنقەرەوە سەدا 10 باجمان لێ وەردەگیرێت بەڵام ئەگەر دراوی دیجیتاڵ بەکار بهێنین ئەو ڕەقەمە نەک هەر لە ئەستەنبۆڵ بەڵکوو لە هەموو جیهان بۆ ڕێژەی سەدا 2 دادەبەزێت.
Your Comment