بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشمانی له توویتێكدا نیگه‌رانییه‌كانی خۆی بۆ لافاوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ربڕی و نووسیویه‌تی: "بە نیگەرانییەوە چاودێریی کاریگەرییەکانی شەپۆلی لافاو ده‌كه‌ین، كه لە پارێزگای هەولێر لە کوردستانی خۆشەویستدا درووستبوو و زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمە هاوخەمیی خۆمان بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان دەردەبڕین و داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەت دەکەین، کە هاوکاری و به‌هاناوه‌چوون بۆ گوندەکان و پارێزگاری ناوچە زیانلێكه‌وتووه‌كان بکەن و رێوشوێن بگرنەبەر بۆ رێگری کردن مه‌ترسیی زیاتر له ناوچه‌كه.
Your Comment