یەكێتی ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ پارتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی دەستەی كارگێریی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیێنێت یەكێتی لە پێناو یەكریزی ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ پارتی دیموکراتی كوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی كارگێریی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی كۆبونەوەیێكی لەگەڵ ژمارەیێک لە ئەندامانی حزبەكەی رایگەیاند: یەكێتی هەمیشە پرسی یەكریزیی گەل ‌و یەكریزیی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی وەک ئەولەویەت بۆ سەرخستنی پرسە نیشتمانییەكان لە پێشینەی كارەكانیدا بووە.

ناوبراو وتیشی: "یەكێتی بەردەوام رۆڵی گرنگی بینیوە بەتایبەت لە دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق، راشیدەگەیێنێت لە پێناو یەكریزیدا حزبەكەی ئامادەی گفتوگۆ كردنە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.

سەچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38734

Your Comment

You are replying to: .
captcha