بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: ئه‌مشه‌و 30ی ئۆکتۆبه‌ری 2021 له ئه‌نجامی په‌لامارێکی ترسنۆکانه‌ی تاریکپه‌رستان و تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی لیوای 10ی پیاده له سنووری شارۆچکه‌ی پردێ، له‌ساتی راوه‌دونان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه، دوو پێشمه‌رگه گیانیان لەدەست داوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "له‌کاتێکدا، چه‌ندینجار هۆشداریمان داوه له‌سه‌ر خۆڕێکخستنه‌وه‌ی شانه نووستووه‌کانی داعش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان، به‌م کاره چه‌په‌ڵ و ترسنۆکانهشیان ناگه‌نه هیچ ئامانجێک و به‌بازوی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌فسانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌شیان پووچه‌ڵ ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ و سوپای عێراق و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش".
Your Comment