وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان: چه‌ندین جار هۆشداریمان داوه‌ له‌سه‌ر خۆڕێکخستنه‌وه‌ی شانه‌ نووستووه‌کانی داعش

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان پاش هێرشی داعش بۆسەر بارەگاکانی پێشمەرگە لەپردێ، رایگه‌یاند چه‌ندین جار هۆشداریمان داوه‌ له‌سه‌ر خۆڕێکخستنه‌وه‌ی شانه‌ نووستووه‌کانی داعش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: ئه‌مشه‌و 30ی ئۆکتۆبه‌ری 2021 له‌ ئه‌نجامی په‌لامارێکی ترسنۆکانه‌ی تاریکپه‌رستان و تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی لیوای 10ی پیاده‌ له ‌سنووری شارۆچکه‌ی پردێ، له‌ساتی راوه‌دونان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌، دوو پێشمه‌رگه گیانیان لەدەست داوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، "له‌کاتێکدا، چه‌ندینجار هۆشداریمان داوه‌ له‌سه‌ر خۆڕێکخستنه‌وه‌ی شانه‌ نووستووه‌کانی داعش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان، به‌م کاره‌ چه‌په‌ڵ و ترسنۆکانه‌شیان ناگه‌نه‌ هیچ ئامانجێک و به‌بازوی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه‌فسانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌شیان پووچه‌ڵ ده‌که‌ینه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ و سوپای عێراق و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش".

News Code 3873

Your Comment

You are replying to: .
captcha