سه‌فین دزه‌یى: هه‌وڵه‌کانمان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیانی ده‌ریای ئیجه‌ چڕ ده‌که‌ینه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌فین دزه‌یى ده‌رباره‌ى چه‌ند خانه‌واده‌یێكى هه‌رێمى كوردستان كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێک له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێن له‌ ده‌ریاى ئیجه‌دا خنكان ده‌ڵێت: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ توركیا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و کۆچبه‌ره‌ کوردانه‌ی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له ‌ڕێگه‌ی کۆچ بۆ ئه‌ورووپا له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا خنکان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاندوووه‌: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ ساتى یه‌كه‌مى ڕووداوه‌كه‌وه‌ به‌ وردى به‌دواداچوونى بۆ كردوووه، هه‌روه‌ها وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى، نیگه‌رانى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌ربڕى.

سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیان گوتیشی: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ توركیا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان.

شایانی باسه‌؛ به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 10ی تشرینی یه‌که‌می 2018 به‌له‌مێک که‌ 34 کۆچبه‌ری له‌ تورکیاوه‌ بۆ یۆنان ده‌گواسته‌وه‌ له‌ که‌ناراوه‌کانی ئیزمیر له‌ ده‌ریای ئیجه‌ نقوم بوو که‌ 19 که‌س له‌و سه‌رنشینانه‌ کوردی هه‌رێمی کوردستان له‌ پارێزگای دهۆک بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38725

Your Comment

You are replying to: .
captcha