دروست کردنی نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆک وه‌زیران له‌ ناو بینای په‌رله‌مان پێشێل‌کردنی ده‌ستووره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یاساناسێکی عێراقی ده‌ڵێت: دروست کردنی نووسینگه‌ له‌ ناو بینای په‌رله‌مانی عێراق بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ پێشێل‌کردنی ده‌ستوور و ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری دوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکار و یاسادانه‌ر دێته‌ ئه‌ژمار.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ته‌میمی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: دروست کردنی نووسینگه‌یێک بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی عێراق له‌ ناو بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌گه‌ڵ ماده‌ی 47ی ده‌ستوور یه‌ک ناگرێته‌وه‌ که‌ جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییی سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی عێراق ده‌کاته‌وه‌ چوونکه‌ ده‌بێ هه‌ریه‌ک له‌ سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ دوور له‌ یه‌کتر ئه‌رکه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن.

ناوبراو گوتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌توانێت ناڕه‌زایه‌تی به‌ دروست کردنی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران له‌ ناو بینای په‌رله‌مان ده‌رببڕێت و سکاڵا بۆ دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵ به‌رز بکاته‌وه‌ و ڕێگری له‌و کاره‌ بکات.

شایانی باسه‌ که‌ پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای دروست کردنی نووسینگه‌یێکی له‌ ناو بینای په‌رله‌مان کردبوو به‌ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیی نێوان دوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانه‌ر و جێبه‌جێکار.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38721

Your Comment

You are replying to: .
captcha