بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژه تیرۆری هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، "ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه، چه‌کدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کرده سه‌ر فه‌وجی دووی لیوای 10ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی زرگه‌زرا و له سنووری میحوه‌ری که‌رکووک، به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بون".
سه‌باره‌ت به ورده‌کاری په‌لاماره‌که‌ی داعش و شێوازی دزه‌کردنه ناو میحوه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌وه، تا ئێستا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه.
Your Comment