به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای ھه‌ماھه‌نگی و كاری پێكهوهییی زیاتری ھێزه سیاسییه‌كانی عێراقى كرد له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه سه‌خته‌ی وڵات پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
حه‌لبووسی گوتی: "پێویسته كوتله و ھێزه سیاسییه‌كان كه‌شی گونجاو بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه سیاسییه‌كان و ده‌ست پێكردنی قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان بڕه‌خسێنن."
ناوبراو ھیواشی خواست عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بتوانێت حكوومه‌تێكی به توانا و به‌ھێز پێكبھێنێت كه ڕه‌زامه‌ندی ھه‌موو لایێكی له‌سه‌ر بێت.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment